25 ملیۆن كەس لە عێراق تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن

25 ملیۆن كەس لە عێراق تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن
ئەمڕۆ یەكشەممە ناوەندی میدیای ئەلیكترۆنیی عێراق ئاشكرای كرد لە وڵاتەكەدا 25 ملیۆن كەس تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن.

ناوەندە فەرمییەكەی حكوومەتی عێراق رایگەیاندووە كە ئەمساڵ ڕێژەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەچاو ساڵی رابردوودا زۆر زیادی كردووە و ئێستا 25 مليۆن بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق هەن.

ئاماژەشی بەوە كردووە كە بە پێی هەردوو دەزگای Hootsuite و We are socialی جیهانی، كە تایبەتمەندن لە بواری ئاماری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تا كۆتایی ساڵی رابردوو 21 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراقدا هەبوون.

ناوەندی میدیای ئەلیكترۆنیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە لە وڵاتەكەدا 20 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، 13 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، 11.25 ملیۆن بەكارهێنەری سناپ چات، 1.30 ملیۆن بەكارهێنەری تویتەر و 1.20 بەكارهێنەری لینكێدن هەن، سەرباری 17 ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبووك ماسنجەر.

هەروەها ئێستا لە عێراقدا 30.52 ملیۆن كەس هێڵی ئینتەرنێت بەكاردێنن.
bas news -
Top