کوێت بە حەوت تانکەر گازی ئۆکسجین هاوکاریی عێراق دەکات

کوێت بە حەوت تانکەر گازی ئۆکسجین هاوکاریی عێراق دەکات
دەوڵەتی کوێت بە حەوت تاکەر گازی ئۆکسجینی شل هاوکاریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14-2-2021، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، حەوت تانکەرەکە لەڕیی دەروازەی سەفوانەوە گەیشتوونەتە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق.

ئەو ئۆکسجینە، کە تایبەتە بە بەکارهێنانی پزیشکی، لە چارەسەرکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بەکار دەهێندرێت و دەستەکەش رایگەیاندووە، حەوت تانکەرەکە 140 تۆن گازی ئۆکسجینیان بارکردووە.

تا ئێستا 641 هەزار و 628 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 13 هەزار و 164 کەس گیانیان لەدەست داوە.















باسنيوز



Top