وەزیری دەرەوەی عێراق: بە زۆر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی كورد و عێراقی قبووڵ ناكەین

وەزیری دەرەوەی عێراق: بە زۆر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی كورد و عێراقی قبووڵ ناكەین
ئەمڕۆ پێنجشەممە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەسیناوە رایگەیاند كە حكوومەتی عێراق بەزۆر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی كورد و عێراقی لە ئەورووپا قبووڵ ناكات.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سۆسیال میدیایی "پشتی نیوز" وەڵامی چەند پرسیارێكی لەبارەی نیگەرانییەكانی پەنابەرانی كورد و عێراقی لە یۆنان و ئەورووپا دایەوە و دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی عێراق سیاسەتی بە زۆر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی كورد و عێراقی لە یۆنان و ئەورووپا قبووڵ ناكات.

هەروەها گوتیشی دیداری لەگەڵ وەزیری كۆچبەرانی یۆنان هەیە و ئەگەر داوای بە زۆر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی كورد و عێراقی لێ بكات، ئەوا رەتی دەكاتەوە.

د.فوئاد حوسێن لەبارەی هۆكاری سەردانەكەشیەوە گوتی لەسەر داوەتی وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی ئەسینای كردووە و پەیوەندیی نێوان عێراق و یۆنان پەیوەندییەكی كۆنە، گوتیشی لەگەڵ هاوتا یۆنانییەكەیدا تەوەری پەیوەندیی بازرگانی، سیاسی و ئابووریی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كردووە.












باسنيوز


Top