كازمی لیستێكی دیكەی پێكھاتەی كابینەكەی خستە بەردەم لایەنەكان
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لیستێکی دیکەی ناوی ئەندامانی کابینەکەی خستە بەردەم کوتلە سیاسییەکان، بەڵام ناوی کاندیدانی هەرسێ وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری و دارایی تێدا نییە و رەزامەندی کۆتایی کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەو ناوانە نەدراوە.
ناوی ئەندامانی کابینەکەش بریتین لە: عەبدولکەریم هاشم بۆ وەزارەتی دەرەوە، حارس محەمەد حەسەن، وەزارەتی کارەبا، نزار قەحتان و جاسب عەبدولزەهرە، بۆ وەزارەتی نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار، پلاندانان، خالد نەجم، خوێندنی باڵا، نەبیل کازم و حەسەن نازم، پەروەردە، فەلاح مەحمود و ئیسرا هاشم، بۆ وەزارەتی تەندروستی، عەزام عەبدولرەزاق قەنبەر، بارزگانی، نەوار نسەیف و ماهر حەماد، کشتوکاڵ، تاڵب جاسم لەفتە و محەمەد کەریم، بۆ وەزارەتی داد، ئەمجەد محەمەد، پیشەسازی ساڵح عەبدوڵڵا بەدران، وەرزش و لاوان، عەدنان دەرجال، شارەوانی و نیشتەجێکردن، نازەنین محەمەد، گواستنەوە، ناسر حوسێن و جەواد عەبدولرەزا، پەیوەندییەکان، عەلی مەحمود خەڵەف، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کازم سەهلانی، سەرچاوە ئاوییەکان، جاسم محەمەد جابر و مەهدی رەشید، رۆشنبیری و شوێنەوار، هیشام ساڵح داود، کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایەق یەعقوب و سەنا حیکمەت.
K24
