فڕۆکەخانەی بەغدا بە تەواوی داخرا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای پایتەختی عێراق بە تەواوی داخرا و بەڕێوەبەرایەتییەکەی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2019، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی بەغدا هۆکاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دروستبوونی تەمێکی چڕ گێڕاوەتەوە، کە مەترسیی لەسەر سەلامەتیی گەشتەکان دروست دەکات.
لە بەیاننامەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی بەغدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەرکاتێ کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان (فڕین و نیشتنەوە)، دەکەنەوە.
باسنیوز
