پەرلەمانی عێراق بە نیازی دوورخستنەوەی سێ وەزیری حكوومەتە
حسێن عەرەب پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی ئەلبینا بە كەناڵی "دیجلە"ی راگەیاند كە بەم نزیكانە پەرلەمانی عێراق سێ وەزیر لە حكوومەتی عەبدولمەهدی دوور دەخەنەوە.
عەرەب گوتیشی ئەوان پشتیوانی حكوومەتی عێراقن، بەڵام لە هەمان كاتدا پشتیوانی لە هەر پەرلەمانتارێكیش دەكەن كە ڕۆڵی چاودێری خۆی بگێڕێ و لێپرسینەوە لە وەزیرە كەمتەرەخەمەكانی حكوومەت بكات.
پەرلەمانتارەكە رایگەیاند كە خشتەیان داناوە بۆ بانگهێشتكردنی پێنج وەزیری حكوومەت، لەناو ئەو پێنج وەزیرەشدا، سێ وەزیر لەسەر كارەكانیان دوور دەخەنەوە، یەكەم وەزیریش هی كارەبا دەبێت كە لەلایەن فراكسیۆنی (ئەلسائیرون)ەوە بانگهێشتی پەرلەمان كراوە.
