پێده‌چێت هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جبه‌خانه و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی ئیسرائیل نه‌بێت
ئاژانسی بلۆمبێرگ له زاری دوو به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گواستییه‌وه، كه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ست نییه كه به‌رپرسیارێتی ته‌لئه‌ڤیڤ له‌و ته‌قینه‌وانه پشتڕاست بكاته‌وه.
لێدوانی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی دوو به‌رپرسی دیكه‌ی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یاندا هاتووه، كه قسه‌كانیان له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویورك تایمز" بڵاوكراونه‌ته‌وه و جه‌ختیان كردبووه، كه ئیسرائیل پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كاته ئامانج.
به‌گوێره‌ی بلۆمبێرگ، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات، كه باس له بوونی ئیسرایل له پشت ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی ئه‌و پله گه‌رمه به‌رزانه‌وه بێت، كه له وه‌رزی هاوین به‌غدا ده‌گرێته‌وه".
هاوكات ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆمه‌ی ئێرانیشیان كرد و گوتیان: "كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تباری راسته‌قینه‌وه"، ئێرانیان به‌وه‌ش تۆمه‌تبار كرد كه "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ده‌گوازێته‌وه ناو خاكی عێراق و راده‌ستی هه‌ندێك میلیشیا ده‌كات، كه ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و چه‌كانه بكه‌ن".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیان ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه باسی ئه‌وه‌شیان كرد، "ئێران هه‌وڵ ده‌دات عێراق بكاته وڵاتێكی شوێنكه‌وتووی خۆی، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ سووریا هه‌مان پلانی پیاده‌كرد".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی كردبووه‌وه، ئیسرائیل له سه‌نگه‌ره جیاوازه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه و له هیچ شوێنێك پارێزبه‌ندی به كۆماری ئیسلامی نادات.
K24
