هه‌وڵه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و داخستنی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د چڕده‌بێته‌وه
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/3/2019 دا، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه نوسیوویه‌تی "ئه‌و پرۆژه بڕیاره پاش كۆتاییهاتنی پشووی په‌رله‌مان، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاساداناندا ده‌خرێته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
سه‌رچاوه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی عوكاز ده‌ڵێت: "ئه‌و ھێزانه‌ی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندان و له ئێرانه‌وه نزیكن له پشت ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆژه بڕیارهكهوهن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كاره‌ش بكه‌ن په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه تا پاش پشووی په‌رله‌مان، ئه‌و بابه‌ته بخرێته خشته‌ی كاره‌كانه‌وه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، ستار جه‌بار ئه‌لعیتابی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه "ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌شێكه له پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیرون".
ئه‌لعیتابی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هاوپه‌یمانی سائیرون، ئه‌و پرۆژه چاكسازییه‌ی ئاماده‌یه كه موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، گرنگترین چاكسازییه‌كانی ناو پرۆژه‌كه‌ش كه له رێگه‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كاری بۆ ده‌كه‌ین، ده‌نگدانه له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌باس یابر، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی بنیات گوتوویه‌تی: "له وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مشت‌ومڕ و گفتوگۆی توند له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كرێت".
K24 -
