حەسەن رۆحانى سەردانى عێراق دەکات

حەسەن رۆحانى سەردانى عێراق دەکات
بڕیارە رۆژى 11 ى ئازار، حەسەن رۆحانی سەرۆكى کۆمارى ئیسلامی ئێران بەسەردانێکى فەرمى بگاتە عێراق.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، رۆحانى رۆژی 11ی ئازار حەسەن رۆحانى سەرۆکى ئێران بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و عێراق سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەى حەسەن رۆحانى، وەک وەڵامدانەوەیەک وایە بۆ ئەو سەردانەى کە د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ دەستبەکاربوونى بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامیدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى کۆماری ئیسلامى ئێران کۆبویەوە.

بەمەبەستى پتەوکردنى پەیوەندییە ستراتیژییەکانى نێوان هەردوو وڵات



بەپێى ئاژانسەکە لە ماوەى رابردودا هەریەک لە وەزیرى نەوت بیجەن نامدار زەنگەنە، وەزیرى دەرەوەى ئێران محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەرى سیاسى وەزیرى دەرەوەى ئێران عەباس عراقچی، پارێزگارى بانکى ناوەندى تاران عەبدولناسر هیممەتی، بەمەبەستى ئەنجامدانى زەمینەسازى بۆ سەردانەکەى رۆحانى هاتونەتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى عێراق کۆبونەتەوە.

پێشتریش عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاندبوو، کە بەمەبەستى پتەوکردنى پەیوەندییە ستراتیژییەکانى نێوان هەردوو وڵات، لە داهاتوویەکى نزیکدا حەسەن رۆحانى سەرۆکى کۆمارى ئیسلامى ئێران سەردانى عێراق دەکات.






خەندان
Top