باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەیاننامەیەک لەبارەی کوژرانی رۆماننووسێک دەردەکات

 باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەیاننامەیەک لەبارەی کوژرانی رۆماننووسێک دەردەکات
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی کوژرانی نووسەر و رۆماننووسێکی ناوداری عێراقی، بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4-2-2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری عەلا مەشزوب، نووسەر و رۆماننووسی ناوداری عێراقی، کردووە.

لە بەیاننامەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە عەلا مەشزوب ”بەشێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ بیانوویەک، کوژرا“.

ئێوارەی رۆژی شەممە 2-2-2019، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گوللەیان لە عەلا مەشزوب، نووسەر و رۆماننووسی بەناوبانگی عێراقی کرد و بە 13 گوللە، کوشتیان.

عەلا مەشزوب لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کەربەلا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دوای کوژرانیشی، هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کرد، کە ئەو نووسەرە بەهۆی وتارێکەوە، کە تێیدا رەخنەی لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کە لە ساڵی 1979ـەوە دەسەڵاتی ئێرانی گرتە دەست، گرتبوو.











باسنيوز
Top