عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئەمریکا دەکات

 عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئەمریکا دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و وەزیرێکیش تەوەری گفتوگۆکانی ئاشکرا دەکات.



رۆژامەی (ئەلعەرەبی جەدید) لە زاری وەزیرێکی ئێستای حکوومەتی عێراق، بڵاوی کردووەتەوە، کە سەردانەکە چاوەڕوانکراوە و ئەنجام دەدرێت.



ئەو وەزیرە هەروەها رایگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، چەندین تەوەر تاوتوێ دەکات، کە گرنگترینیان بریتین لە؛



- بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.

- ناکۆکیی ئەمریکا و ئێران و کاریگەریی بەسەر عێراق.

- دەرهاوێشتنی عێراق لە لیستی سزا سەپێندراوەکان بەسەر ئەو وڵاتانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن.

- بەدەستهێنانی پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ خۆی.




باسنیوز
Top