عێراق.. هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له قسه‌وه ده‌بنه كردار
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوزی ئیماراتی، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ئاشكرای كردووه، پۆلیسی ئه‌نبار و هێزێكی سه‌ر به سوپای عێراق، ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ مووشه‌كدا گرتووه، كه درووستكراوی "وڵاتێكی دراوسێی" عێراقن و ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بكرێن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه، سێ مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی "دۆلاب"ی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌غدادی رۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌گه‌ڵ مووشه‌كه‌كان، ئامێرێكی بچووكی ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كانی پێوهبهسترابوو بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ مووشه‌كه‌كان ئاراسته بكرێن، به‌ر له‌و كاته هێزه عێراقییه‌كان توانیویانه پووچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه به وێبسایته ئیماراتییهكهی راگه‌یاندووه، مووشه‌كه‌كان درووستكراوی ئێرانن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، له ژماره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 30/1/2019و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "مه‌ترسیداری" نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه سعوودییه‌كه نوسیوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی ستراتیژی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی لایه‌نگری ئێرانی له‌ناو خاكی سووریا داوه‌ته به‌رپرسانی به‌غدا و داوای كردووه به‌خێرایی بجووڵێت و جگه له سڕكردنی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه، چهكهكانیشیان لێوه‌ربگرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و زانیاریانه ده‌ست ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌وتوون كه گرووپێكی چه‌كداری عێراقی له‌ناو خاكی سووریا ده‌ستی به جموجووڵی نامۆ و نهێنی كردووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له‌و سه‌كۆ مووشه‌كیانه وه‌ربگرن كه له حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات جووڵه‌ی نامۆی گرووپێكی چه‌كدار ده‌بینرێت كه به ئاشكرا هه‌ست به جێده‌ستی سوپای پاسداران ده‌كرێت له‌سه‌ریان و له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج.
ماوه‌یه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی شیعی له‌ناوخۆی عێراق و به‌تایبه‌تیش ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له عێراق و دوێنێش له شاری مووسڵ رێگریان له كێوماڵێكی پیاده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد.
k24 -
