پیاوێکی 50 ساڵە گێچەڵی سێکسی بە منداڵێک دەکات

پیاوێکی 50 ساڵە گێچەڵی سێکسی بە منداڵێک دەکات
پیاوێکی تەمەن 51 ساڵی، گێچەڵی سێکسی بە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵە دەکات و پۆلیس روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 2-2-2019، پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ لە باشووری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پیاوەکە ناوی (هه. ت. خ.)ـە و لەسەر رێگای قوتابخانە لە شارۆچکەی ریفاعی لە باکووری زیقار گێچەڵی سێکسی بە منداڵێکی کوڕی تەمەن 10 ساڵی کردووە.

هەروەک پۆلیس رایگەیاندووە، ئەو پیاوە دانی بەوەدا ناوە، کە منداڵەکەی لەپێش قوتابخانە بردووەتە ناو پارکێک و ویستوویەتی گێچەڵی پێ بکات، بەڵام منداڵەکە هەڵاتووە و تیمێکی پۆلیسی ئاگادار کردووەتەوە و دەستگیر کراوە.










باسنيوز
Top