شەفافییەتی نێودەوڵەتی: کابینەکەی عەبدولمەھدی لە کابینەكانی عەبادی و مالیکی دەسپاکترە

شەفافییەتی نێودەوڵەتی: کابینەکەی عەبدولمەھدی لە کابینەكانی عەبادی و مالیکی دەسپاکترە
ڕاپۆرتی ڕێکخراوی شەفافییەتی جیھانی، ئاماژە بەوە دەدات، کە عێراق ڕیزبەندی شەشەم وڵاتی عەرەبی و ١٣ھەمینی جیھانی لە نێو وڵاتانی گەندەڵدا گرتووە، لەبەرامبەریشدا وڵاتی دانیمارک بە دەسپاکترین وڵات دانراوە.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە: "دانیمارک و نیوزلەندا، لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەم وڵاتانی دەسپاکن لەجیھاندا و بەدوای ئەوانیشدا فینلاند و سەنگافوورە لە ڕیزبەندی سێیەم و چوارەمدا دێن".

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، شەشەم وڵاتی گەندەڵە و لەسەر ئاستی جیھانیش بەوەرگرتنی ١٦٣ خاڵ، لەڕیزبەندی ١٣ ھاتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە عێراق پێش ھەریەک لە سۆمال و سووریا و باشووری سوودان و یەمەن و کۆریای باکوور و سوودان، کەوتووە.

ڕێکخراوەکە ساڵانە ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی گەندەڵی و دەسپاکی و شەفافییەتەوە دەخاتەڕوو، کە بۆ ئەو مەبەستە پشت بە داتا و زانیارییەکانی ١٢ دەستەی جیھانی دەبەستێت، لەوانەش بانکی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندی ئابووری جیھانی.

لەساڵانی ڕابردوودا و لەسەردەمی کابینەکانی حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی، عێراق لەڕیزبەندی یەکەم و دووەمی گەندەڵترین وڵاتی جیھاندا بووە.











باسنيوز
Top