نوری حزبێكی نوێ دروست كرد
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (گلگامێش)ی عێراقی، رۆژی شەممە 26-1-2019، لە هۆڵی تەشریفات لە بەغدا، کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی (سیقە)، بەڕێوە چوو.
هەروەک ئەو ئاژانسە باسی کردووە، نوری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکایەتیی ئەو حزبە نوێیە دەکات.
نوری مالیکی لە نێوان ساڵانی 2006 تا 2014، سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.
باسنیوز
