بەپێی بودجەی عێراق 65 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن

 بەپێی بودجەی عێراق 65 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، دامەزراندنی فەرمانبەران بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق، 65 هەزار کەس دەگرێتەوە.

لەیال محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، 31 هەزار کەس لە وەزارەتی کارەبا، 17 هەزار کەس لە وەزارەتی تەندرووستی و 5 هەزار پلەی وەزیفیش بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان کراوە.

هەر بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، 5 هەزار پلەی وەزیفی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق و 3 هەزار بۆ دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، 1 پلەی وەزیفی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، 500 پلە بۆ وەزارەتی دارایی و 300 پلەی وەزیفیش بۆ 300 پلە.

ئەو ژنە پەرلەمانتارە جەختی کردۆتەوە کە 100 پلە بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و 100 پلەی دیکەش بۆ دەزگای شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق تەرخان کراوە کە سەرجەم پلە وەزیفییەکان 65 هەزار دەبێت.

لە ساڵی پێش 2014دا هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی لەو دامەزراندنانەدا هەبوو کە ساڵانە لە بودجەی عێراقدا بڕیاری لێ دەدرا، بەڵام لە 2014ەوە تائێستا هەرێمی کوردستان بە فەرمی پلەی وەزیفیی لەچوارچێوەی یاسای بودجەی عێراق ڕانەگەیاندووە.












باسنيوز
Top