حەوت پۆلیس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شەرگات بوونە قوربانی

 حەوت پۆلیس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شەرگات بوونە قوربانی
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک، حەوت پۆلیسی عێراقی کوژران و بریندار بوون.



بۆمبەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-1-2019 لە گوندی خانوگە لە شارۆچکەی شەرگات لە باکووری شاری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین، تەقیوەتەوە.



بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە، دوو پۆلیس گیانیان لە دەست داوە و پنج پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.







باسنیوز
Top