ئەبو مەهدی موهەندیس بە توندی وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە
ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)ی راگەیاندووە، میلیشیاکان عێراق دەپارێزن، “پۆلیس و سوپا بەبێ حەشدی شەعبی ناتوانن ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن”.
ئەبو مەهدی موهەندی، کە ئەمریکا بە “تیرۆریست” ناساندوویەتی، بە توندی وەڵامی ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە، کە داوای کردبوو “میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڵبووەشێنرێنەوە و گرووپە ئێرانییەکان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان” و رایگەیاندووە، “ئێران هاوکاریی ئێمەی کردووە و حەشدی شەعبیش هەڵناوەشێتەوە”.
حەشدی شەعبی لە نزیکەی 67 میلیشیای شیعەمەزهەبی عێراقی پێک دێت. بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە.
باسنيوز
