ئەمەریكا: حەشدی شەعبی هەڕەشەیە بۆ ئێمە و ناوچەكە

  ئەمەریكا: حەشدی شەعبی هەڕەشەیە بۆ ئێمە و ناوچەكە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە هێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە، سەرەڕای ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەیان لێ کردوون.



پێشتر قەیس خەزعەلی، سەرۆکی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقی حەشدی شەعبی هەڕەشەی لە ئەمریکا کردبوو و رایگەیاندبوو، ”پێویستە هەر ئێستا“ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە.



رۆی دووشەممە 30/10/2017 ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە هێزەکانی وڵاتەکەی تا کۆتایی شەڕی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە عێراق دەمێننەوە.



ریکس تیلەرسۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق یاساییە و ئەوان لە عێراق ناکشێنەوە.



بەشێکی زۆری سەرکردەکانی عێراق بە تایبەت سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام هەڕەشە لە هێزە ئەمریکییەکان دەکەن و لایەنگریی ئاشکرای خۆیان بۆ ئێران و سوپای پاسداران رادەگەیەنن.


باسنیوز
Top