وەزارەتەکەی جەعفەری دەیان فەرمانبەری سوننە مەزهەب لە کارەکانیان دەردەکات

 وەزارەتەکەی جەعفەری دەیان فەرمانبەری سوننە مەزهەب لە کارەکانیان دەردەکات
حکوومەتی عێراق دەیان فەرمانبەری پێکهاتەی سوننەمەزهەبەکان لە کارەکانیان دەردەکات و هێزێکی سوننەکانیش ئەمە بە ”دوورخستنەوە“یان لە پرۆسەی سیاسیی وڵات، دەزانێت.



بەپێی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان، کە نوێنەرایەتیی سوننەمەزهەبەکان دەکات، ئەو 40 کەسە لە چەندین پلە و پۆستدان، هەر لە فەرمانبەری ئاسایی و دیپلۆمات و فەرمانبەری کارگێڕی.



هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو 40 کەسە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی لە کارەکانیان لە فەرمانگە و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کە ئیبراهیم جەعفەری وەزیریەتی، دەرکراون و ئەمەش ”پێشێلکارییەکی روونی دەستووری عێراقە“.



دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لەساڵی 2003، حزبە شیعەمەزهەبەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و وەک بەرپرسانی باڵای سوننەمەزهەبەکان و کوردستان باسی دەکەن، ئەو دوو پێکهاتەیە وردە وردە لە حوکمڕانی دوور خراونەتەوە و چەندین پێشێلکاریی دەستوورییان لە دژ ئەنجام دراوە.



باسنیوز
Top