گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشووری نەینەوا دۆزرایەوە
عەنبەر جابری بەرپرسی بەڵگەی تاوانەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ رایگەیاند هێزە عێراقییەكان گۆڕێكی بە كۆمەڵیان لە باشووری پارێزگای نەینەوا دۆزیەوە كە روفاتی ١٧٠ مەدەنی تێدایە.
جابری گوتی "هێزێكی ئەمنی لە پۆلیسی فیدراڵ تایبەت بە كارەكانی بەدواداچوونی تاوانەكان و دوای كۆكردنەوەی زانیاری كە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامە، ئەمڕۆ سێشەممە گۆڕێكی بە كۆمەڵیان لە نزیك گوندی ئەلبوسێفی باشووری پارێزگای نەینەوا دۆزیەوە".
ئاماژەی بەوەش دا كە هێزە ئەمنییە هاوبەشەكان گۆڕەكەیان هەڵدایەوە كە رووفاتی ١٧٠ مەدەنیان تیایدا و سەرجەم رووفاتەکانیان دەرهێنا.
جابری، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی بە كوشتنی ئەو ١٧٠ مەدەنیە تاوانبار كرد لەو كاتەی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەو رێکخراوەدا بوو.
bas news-
