نەتەوەپەرستانی عەرەب لە کەرکووک شیعر بەسەر عێراقچێتیی ئاڵا تاڵەبانیدا دەڵێن

نەتەوەپەرستانی عەرەب لە کەرکووک شیعر بەسەر عێراقچێتیی ئاڵا تاڵەبانیدا دەڵێن
لە شاری کەرکووک، نەتەوەپەرستانی عەرەب لە کاتی پێشوازیکردن لە ژنە پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شیعر بەسەر عێراقچێتییەکەیدا دەڵێن و بە کوردێکی ڕەسەن ناوی دەبەن.



بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، لە کاتی سەردانیکردنی بۆ شاری کەرکووک و پێشوازیکردنی لەنێو ئەو کەسانەی کە بە بۆنەی دەرکردنی پێشمەرگەی کوردستان لە کەرکووک سەرقاڵی دەربڕینی خۆشی و شادی بوون، نەتەوەپەرستێکی عەرەب شیعرێک بەسەر ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراقدا دەڵێت و شانازییەکی زۆر بە عێراقچێتیی ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەکات و لە بەرامبەر عێراقچێتییەکەی، بە ”کوردێکی ڕەسەن“ ناوی دەهێنێت.



وەک لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، ئاڵا تاڵەبانی زۆر بەو شیعرەی نەتەوەپەرستە عەرەبەکە دڵخۆش دەبێت و لە کۆتاییدا نەتەوەپەرستەکە ماچ دەکات و لەباوەشی دەگرێت.



باسنيوز
Top