داوای ڕوونکردنەوە لەو پەرلەمانتارە کوردانە دەکرێ کە ئەمڕۆ چوونە کۆبوونەوەی پەرلەمان

 داوای ڕوونکردنەوە لەو پەرلەمانتارە کوردانە دەکرێ کە ئەمڕۆ چوونە کۆبوونەوەی پەرلەمان
بەهۆی تەواونەکردنی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق دواخرا و داوای ڕوونکردنەوەش لەو پەرلەمانتارە کوردانە دەکرێت کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 9/10/2017ی پەرلەمانی عێراق بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە. هەرچەندە لە سەرەتای دانیشتنەکەدا ڕێژەی یاسایی تەواو بووە و چەند پەرلەمانتارێکی کوردیش بەشدارییان لەو دانیشتنەدا کردووە.

لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ”ئەو پەرلەمانتارانە کە یەکێتی و کۆمەڵ و گۆڕان بوون، ڕوونکردنەوەیان دا چونکە داوای ڕوونکردنەوەمان کردبوو، گوتیان چووین تەنیا بەیاننامەی کۆچی دوایی مام جەلالمان خوێندەوە، بەڵام بەگشتی ھەر پەرلەمانتارێک بچێتە ھۆلی پەرلەمانەوە، بەبێ بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان، ئەوە مساوەمەی لەسەر خوێنی شەھیدان کردووە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مەرجێکی چوونی هەر پەرلەمانتارێکی کورد بۆ نێو پەرلەمانی عێراق لەلایەن عەرەبە شۆڤێنییەکانەوە ئەوەیە کە ”دەبێت پەرلەمانتارەکە داوای لێبووردن بکات و دان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا بنێت".











باسنیوز
Top