گومان له كوژرانى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرێت
هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا و به‌شێوه‌یه‌كی گوماناویی، شارى حه‌ویجه له ده‌ست داعش ڕزگار كرا، به‌ڵام له‌و سێ ڕۆژه‌دا سێ له باشترین قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران.
له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى حه‌ویجه، هه‌ریه‌ك له: (محه‌مه‌د شاتى خێكانى) یه‌كێكه له نیشانشكێنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانى فیرقه‌ى عه‌باسى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، هه‌روه‌ها نه‌قیب (میقداد سعێدی)، فه‌رمانده‌ى سریه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى لیواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا، له‌گه‌ڵ عه‌لى جیاد، ناسراو به (ئه‌بو ته‌حسین ساڵحى) كه به به‌ناوبانگترین قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ناسرا، كوژران.
كوژرانى ئه‌و سێ قه‌ناس به‌ده‌سته، بووه‌ته جێی گومانى زۆرێك له عێراقییه‌كان و داوا ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتى كوژرانیان بكرێت.
باسنيوز
