سەركردەیەكی عێراقی داوا دەكات كوردستان بە هێمنی جیابێتەوە
شێخ عەلی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك نووسیویەتی بە هێمنی هاوبەشیان لە حوكمداری لەگەڵ هەڵبوەشێننەوە، دەركەوت ئەوان سەربەخۆییان دەوێ.
ئەم هەڵوێستەی پەرلەمانتار فائیق شێخ عەلی لە كاتێكدایە كە ناوبراو بە راشكاوی لە لێدوانەكانی ناسراوە و تا رادەیەك بێ لایەنی لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا دەپارێزێت.
هەر ئەمڕۆ هەینی موەفەق روبەیعی لە سەردەمی سەرۆكایەتی كۆماری مام جەلالدا، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بووە و ئێستە سەرۆكی رەوتی (وەسەت)ی عێراقیە، كە ئەمڕۆ لە سلێمانی ئامادەی مەراسیمی بەخاكسپاردنی رەوانشاد مام جەلال سەركۆماری پێشووی عێراق بوو، بەهۆی ئەوەی تەرمی تاڵەبانی بە ئاڵای كوردستان داپۆشرابوو، لە مەراسیمەكە كشایەوە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ڕەخنەی گرتووە.
روبەیعی لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی "هەیبەتی عێراق و ئاڵاكەی لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە".
هەروەها نووسیبووی روبەیعی لە مەراسیمەكە كشاوەتەوە، وەك رەخنەگرتنێك لە داپۆشینی تەرمی كۆچكردوو تاڵەبانی بە ئاڵای كوردستان بەبێ ئاڵای عێراق.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ بەهۆی داپۆشینی بە ئاڵای کوردستان، بەشێکی زۆری میدیاکانی عێراق، ڕووماڵکردنی مەراسیمی ناشتنی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقیان ڕاگرت.
دوای گەیشتنەوەی تەرمەکەی لەسەر فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەرلینەوە بۆ شاری سلێمانی و دەست پێکردنی مەراسیمی هێنانەوە و ناشتنی مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشرابوو، میدیا عێراقییەکان ئەوەیان بڵاو کردەوە کە بەهۆی ئاڵای کوردستان و نەبوونی ئاڵای عێراق لەسەر تەرمەکە، مەراسیمەکەیان وەستاندووە.
لەمبارەیەوە پەیڕەو ئەنوەر، نووسەر و لێکۆڵەر، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”میدیا عەرەبی و عێراقییە شۆڤێنییەکان بەهۆی ئاڵای کوردستانەوە مەراسیمی هێنانەوە و ناشتنی تەرمی (مام جەلال)یان ڕاگرت، ئەوان هێشتا بڕوایان بە ئاڵا و سیمبولە نیشتیمانییەکانی ئێمە نییە و هێشتا لەوە ناگەن کە ئێمە لەڕووی ئیتنیک، ڕەچەڵەک، زمان، مێژوو، یادەوەری و تەنانەت جوگرافیاش جیاوازین“.
BAS NEWS -
