ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی ناوەندی حەویجە دەستی پێ کرد
بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 4/10/2017 دەستی پێ کردووە و ئامانج لێی رزگارکردنەوەی ناوەندی حەویجە و شارەدێی ریازە لە شارۆچکەکە.
عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی حەویجە رایگەیاندووە، کە هێزەکانیان بە ئاراستەی ئامانجە دیاریکراوەکانیان، پێشڕەویی دەکەن.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنیوز
