مەهدی حافز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کرد

مەهدی حافز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کرد
کەمێک لەمەوبەر، کۆچی دوایی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاو کرایەوە کە پێشتر پۆستی وەزیری پلاندانانی بەدەستەوە بووە.



میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، مەهدی حافز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کۆچی دوایی کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ڕوون بکەنەوە.



مەهدی حافز، سیاسییەکی عێراقییە کە لە ساڵی 1943 لە شاری دیوانییەی عێراق لەدایک بووە و لە کابینەکەی ئەیاد عەلاوی لە ساڵی 2004دا وەزیری پلاندانانی عێراقی هەبووە، دواتر بووەتە پەرلەمانتار.



حافز پێشتر ئەندامی حزبی شیوعیی عێراقی بووە، دواتریش بووەتە کەسێکی لیبرالی و لە ساڵانی نێوان 1978 تاوەکوو 1980 وەزیری دەوڵەتی عێراق بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف.





باسنیوز
Top