عەبادی لە شوێنی مەعسوم سەرۆكایەتی شاندی عێراق بۆ نیویۆرك دەكات
سه‌رچاوه سیاسییه ئاگاداره‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن، سه‌رۆك كۆمارى عێراق لە دوا ساتەكاندا، سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بۆیە وەكو ساڵی پێرار، عەبادی سەرۆكایەتی شاندی عێراق دەكات بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ڕوونیشی ده‌كه‌نه‌وه، دۆخى سیاسی نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا كه به‌هۆى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاڵۆزى تێكه‌وتووه، سه‌رۆك كۆمارى ناچار كرد سه‌ردانه‌كه‌ى نه‌كات.
هه‌روه‌ها، ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ ماڵپه‌رى (غه‌د پرێس) ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق كردوویانه‌ته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت دواى دوو بڕیارى په‌رله‌مان دژ به ڕیفراندۆم و پارێزگارى كه‌ركووك، هۆكارى سه‌ركین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌مریكا.
بڕیار بوو هه‌ریه‌ك له فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى ئه‌مریكا بكه‌ن.
bas news-
