بەرپرسانی عێراق 70 ھەزار خانوویان لە لەندەن كڕیووە

بەرپرسانی عێراق 70 ھەزار خانوویان لە لەندەن كڕیووە
دامەزراوەی ھارت ستیتی بەریتانی بڵاویكردەوە، لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی زیاتر لە 70 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كڕیووە.

دامەزراوەی ھارت ستیتی بەریتانی كە تایبەتە بە فرۆشتنی خانووبەرە ئاشكرای دەكات، لەساڵی 2014 وە بەرپرسە عێراقییەكان زیاتر لە ھاووڵاتیانی كەنداو خانوو و موڵكیان كڕیووەو ئەو كەسانەشی بوونەتە خاوەنی ئەو موڵكانە لە بەریتانیا نیشتەجێ نین و بەڵكو لە لە بەغدان و لە حكوومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستیان ھەیە.

دامەزراوە بەریتانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كڕینی خانووبەرە لەلایەن عێراقەییەكان لە بەریتانیا لە ساڵی رابردوو كەمیكردووەو لەدوایین ئاماریشدا زیاتر لە 70 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە، خاوەكانیشیان لە بەرپرسە باڵاكان و راوێژكارەكانی حكوومەتی عێراق دوای ئەوە دەستبەرداری پۆستەكانیان بوونە دەستیان كردووە بە كڕینی موڵك لە لەندەن.



K24
Top