ژمارەی کوژراوانی یەک مانگ لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
بەپێی بەیاننامەیەکی نێردەکە، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، شاری بەغدای پایتەختی عێراق زۆرترین کوژراوی لێ تۆمار کراوە.
ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە مانگی 8ـی 2017، لە سێ پارێزگای عێراق (تەنیا هاووڵاتییانی مەدەنی):
- بەغدا
45 کوژراو، 135 بریندار.
- نەینەوا
36 کوژراو، 18 بریندار.
- دیالە
4 کوژراو، 24 بریندار.
هەروەک نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئەو کەسانە لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە تائیفی و تیرۆریستییەکان کوژراون و بریندار بوون.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و باڵادەستیی میلیشیا چەکدارییەکان، بە تایبەت میلیشیای حەشدی شەعبی، رۆژانە تەقینەوە، کوشتن و رفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی عێراق و بە تایبەت لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە، روودەدەن.
باسنيوز
