حكوومەتی عێراق سێ تیرۆریستی لەسێدارە دا
بەگوێرەی سەرچاوەیەك لە بەندیخانەی ناسریە سەر بە پارێزگای زی قار لە باشووری عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی سێ تیرۆریست جێبەجێ كرا.
تیرۆریستەكان بەپێی مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تیرۆر، لەلایەن دادگای پارێزگای زی قارەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.
سەرچاوەیەك لە پارێزگاكە بۆ میدیاكانی عێراق، ئاشكرای كردووە كە دوو لەو تیرۆریستانەی لەسێدار دراون، خەڵكی پارێزگای بەغدا بوون، سێیەمین تیرۆریستیش خەڵكی شاری حیلەی سەر بە پارێزگای بابل بووە.
جێی باسە لە عێراقدا، جێبەجێكردنی بڕیاری لەسێدارەدانی هەر تاوانبارێك، پێویستی بە ئیمزای
bas news-
