هێزە عێراقیەكان بەبێ شەڕ گەیشتنە ناوەڕاستی تەلەعفەر
كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی قەتەری لە زاری چەند شایەدحاڵێكی شارۆچكەكەوە بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرگرییەكی ئەوتۆیان لە گەڕەكی سەرای نەكردووە و هێزە عێراقییەكان بە ئاسانی گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شارۆچكەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەم پێشكەوتنە خێرایەی هێزە عێراقییەكان دوای چەند سعاتێك دێت لە راگەیاندنی رزگاركردنەوەی گەڕەكی (كیفاح)ی رۆژئاوای شارۆچكەكە و گەڕەكی (نور) لە بەری رۆژهەڵاتی تەلەعفەر.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ سێشەممە هێزە عێراقییەكان ئاماژەیان بەوە دابوو كە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بەرانبەر پێشڤەچوونەكانی هێزە عێراقیەكان بەرگەیان نەگرتووە و كشاونەتەوە.
bas news-
