فوئاد مه‌عسووم یاسایه‌كی تایبه‌ت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و حه‌شدى شه‌عبى په‌سند كرد
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21/ 8/ 2017) ڕای گه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار "یاسای هه‌مواركردنى یاسای بودجه‌ى گشتیی فیدڕاڵ ژماره 44ى ساڵى 2017"ى په‌سند كرد، كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێشتر په‌سندیكردووه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، هاتووه: "فوئاد مه‌عسوود، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، یاسای هه‌مواركردنى یاسای بودجه‌ى گشتیی، په‌سند كرد".
به‌پێی یاساكه، ئه‌و كورتهێنانه‌ى له بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و حه‌شدى شه‌عبی درووست بووه، پڕ ده‌كرێته‌وه. له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له پاداشته‌كانى خانه‌نشینكراوان و پێویستى ئاواره‌كان و خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ران و جووتیاران و پێویستییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با و نه‌وت و ته‌ندروستى.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه یاسا په‌سندكراوه‌كه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى، بۆ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى نێردراوه.
bas news-
