بێجی.. پێنج ھێرشی خۆکوژيی داعش 13 قوربانی لێکەوتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە میدیاکانی راگەیاندووە: "پێنج چەکداری تیرۆریستی داعش، ھێرشی خۆکوژیان کردووەتەوە سەر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق".
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "تیرۆریستانی داعش، ویستوویانە ھێلی ھێزەکانی عێراقی ببڕن، بەڵام ھێرشکە تێکشکێنراوە، بەھۆی ئەو ھێرشە خۆکوژیانە، 13 قوربانی ھەیە، 7 کوژراو و 6 بریندارن".
شارۆچکەی بێجی، سەر بە پارێزگای سڵاحەدین، 210 دەکەوێتە باکووری بەغدا، 210 کیلۆمەتر لەو شارەوە دوورە.
باسنيوز
