گه‌نجانى به‌سڕه خۆیان ده‌كوژن و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ماده هۆشه‌به‌ركان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه
به‌پێی ئامارێك كه جه‌بار ساعدی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منیی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئاشكراى كردووه، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له 1/ 1/2017ـه‌وه تا 31/ 7/ 2017 خۆیان كوشتووه، زۆرینه‌یان ئالووده‌ى ماده هۆشه‌به‌ركان بوون.
ساعدی له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "به‌سڕه، دواى ئه‌وه‌ى پێشتر ڕێگایه‌ك بوو بۆ تێپه‌ڕاندنى هه‌موو جۆره ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر، ئێستا بووه به ناوه‌ندێكى سه‌ره‌كى بۆ به‌كارهێنانى، ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره".
ڕوونیكرده‌وه، چه‌ندین حاڵه‌ت هه‌یه، كه به‌هۆى: "داب و نه‌ریت و ناوبانگیى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى كوشتووه، ناتوانێت باسیان لێوه بكات".
ئه‌و به‌رپرسه داواى له حكوومه‌تى فیدڕاڵى و ناوخۆیی و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و پیاوانى ئاینیی كرد، گه‌نجان له مه‌ترسییه‌كانى ماده هۆشبه‌ره‌كان هۆشیار بكه‌نه‌وه.
هاوكات، دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم زایر مووزانى، پسپۆر له ئامۆژگاریی و چاره‌سه‌رى ده‌روونیی، ڕای گه‌یاند: "هه‌ردوو پارێزگاى به‌سڕه و ناسڕییه، زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتنیان تێدا تۆمار كراوه، هه‌رچه‌نده ئامارێكى ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه ماده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان ڕۆڵێكى زۆریان له به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى خۆكوشتن، هه‌یه و، گوتیشی: "حكوومه‌ت بڕیارى دا خواردنه‌وه كحوولییه‌كان قه‌ده‌غه بكات، به‌ڵام ده‌رگاى ماده هۆشه‌به‌ركان وڵا كرا، كه به‌كارهێنانى ئه‌و مادانه هانى گه‌نجان ده‌دات بۆ خوكوشتن، چونكه مرۆڤ تووشى جۆره خه‌مۆكییه‌ك ده‌كات، به‌ره‌و خۆكوشتنى ده‌بات".
باسنيوز
