دەست بەسەر 6 تانكەری بەنزینی خراپی ئێرانیدا گیرا
رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە راگەیاند "لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رێگەگرتن لە هێنانی بەنزینی خراپ بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، كە ماوەیەكە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رووی لە زیادبوون كردووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری پێویست، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، توانرا دەست بگیرێت بەسەر 6 تانكەری دیكە، كە بەنزینی خراپی لە خاڵی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هینابوو".
گوتیشی "ئەو كارە لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بەپشتبەستن بەزانیاری ورد ئەنجام دراوە، لە نزیك گوندی شانەدەری سەر بەسەید سادق، دەست بەسەر بەنزینەكەدا گیراوە و ئێستەش تانكەرەكان راگیراون".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد هۆكاری دەست بەسەرداگرتنی ئەو تەنكەرانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لە بەنزینخانەكاندا ڕێگە بەبەكارهێنانیان نادرێت، چونكە زیان بەفیول پەمپی ئـۆتۆمبێل دەگەیەنێت.
bas news-
