باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەڕەشەی رفاندنمان لەسەرە
لە راگەیەندراوێکدا کە باڵیۆزخانەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەوە ئاشکراکراوە کە "باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدا ئاگاداری ئەو راپۆرت و هەڕەشانەیە کە دەیانەوێ بەرپرسان و هاووڵاتییانی ئەمریکا بکەنە ئامانجی رفاندن".
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک کاردانەوەیەک باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی کارمەندانی لە دەرەوەی زۆنی سەوز لە بەغدا و دەرەوەی کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەسرە سنووردار بکات".
لە راگەیەندراوەکەدا دەردەکەوێت سنووردارکردنی هاتوچۆکە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ناگرێتەوە.
رووداو
