گه‌نجێك به‌هۆى زوویربوونى له خۆشه‌ویسته‌كه‌ى خۆى كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 7/ 8/ 2017) ڕای گه‌یاند، گه‌نجێكى 25 ساڵ له شارى حله، به‌هۆى زوویربوونى له خۆشه‌ویسته‌كه‌ى، خۆى كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له پارێزگاى بابل، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌ك هاوڕێ نزیكه‌كانى ده‌یگێڕنه‌وه، به‌هۆى زوویربوونى له خۆشه‌ویسته‌كه‌ى كه ده‌یه‌ویست هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، به چه‌كى سووك خۆى كوشت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دواى ڕووداوه‌كه چوونه گه‌ڕه‌كى جه‌زائیرى شارى حله بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه، گوتیشی: "گه‌نجه‌كه له وێستگه‌یه‌كی پاڵاوتنى ئاو، كارمه‌ند بووه".
باسى له‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له هاوڕێكانى گه‌نجه‌كه، به پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه، كه هاوڕێكه‌ى ناكۆكیی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌بووه و پێشتر چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووه ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه نه‌نێت، كۆتایی به‌ژیانی خۆى ده‌هێنێت، بۆیه دواى دهمهقاڵهیهكیان، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ كرد".
bas news-
