فه‌رمانده سوودانییهكهى داعش كوژرا
فه‌رمانده سوودانییهكهى داعش، له شه‌ڕه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له ده‌وروبه‌رى شارى مووسڵ، له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازیدا، كوژرا.
عه‌لى عهبدولمهعرووف، ناسراوه به (ئه‌بو ئه‌سبات سوودانى)، یه‌كێكه له فه‌رمانده ناوداره‌كانى داعش، كه پۆستى به‌رپرسى زیندانهكانى به‌ناو (ویلایه‌تی خه‌یر)ى داعشى به‌ده‌سته‌وه بوو.
ماڵپه‌رێكى سوودانى تایبه‌تمه‌ند له بوارى گرووپه توندڕه‌وه‌كان، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 5/ 8/ 2017) بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه عهبدولمهعرووف چه‌ند ڕۆژێك پێشت ئێستا له شه‌ڕه‌كانى ده‌وروبه‌رى مووسڵ، كوژراوه و كهسوكارهكهشى كه له شارى (خه‌رتووم)ى پایته‌ختى سوودان نیشته‌جێن، له كوژرانى ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پیاوه سوودانییهكه پێش دوو ساڵ له ڕێگه‌ى سووریاوه په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه كردووه و دواتر هاتووه‌ته عێراق، یه‌كێكیش بووه له‌و كه‌سانه‌ى، ته‌كتیكی شه‌ڕ و به‌كارهێنانى چه‌كى زانیوه و ڕاهێنانى بهچهكدارهكان كردووه.
bas news-
