موفتی داعش ژنە خۆشەویستی سێ چەکدار لە خۆی مارە دەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (رووسیەلیەوم)، کە زانیارییەکانی لە چەند سەرچاوەیەک پێ گەیشتووە، سێ گەنجی چەکداری داعش لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی حەویجە، کە ئەندامی یەک بنەماڵە بوون، چاویان لە هاوسەرگیریکردن لەگەڵ ژنێک بە ناوی (ئوم حاریس) بوو.
ئەو سێ گەنجە نزیک بوونە لە چەک هەڵگرتن لە یەکتر و یەکتر کوشتن، موفتیی رێکخراوەکەش لەو ناوچەیە نێوەندگیریی کردوون و بۆ دروست نەبوونی شەڕیش لە نێوانیان، ئوم حاریسی لەخۆی مارە کردووە.
ئوم حاریس لە دیوانی حسبەی داعش (پۆلیسی داعش) کاری کردووە و هاوسەرگیریی لەگەڵ موفتیی رێکخراوەکە کردووە، کە خەڵکی ناوچەکەش وەک توانجێک بە ”موفتی عاشق“ ناویان بردووە.
باسنيوز
