مەعسوم و عەبادی و جبوری لەبارەی مافیا چەكدارەكانی عێراق كۆدەبنەوە
فوئاد مەعسوم سەركۆمار و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەكەی ئەمشەویان بۆ وتوێژكردن بووە لەسەر دۆخی ئابووری و ئەمنی ئێستەی عێراق و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)یش، هەرسێ سەرۆكەكە بە وردی لە دیاردەی سەرهەڵدان و بەهێزبوونی مافیا چەكدارەكانی عێراق دواون، كە ماوەیەكە لە شارەكانی عێراق و بە تایبەتی لە شاری بەغدا سەریان هەڵداوە.
هەروەك دووپاتیان لەسەر هەرچی زوو كۆتاییهێنان بە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنێكی نوێ بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردەوە.
bas news -
