عه‌بادى به‌هۆى (فوئاد مه‌عسووم)ه‌وه داوایه‌كی ئێرانى ڕه‌تكرده‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێرانه‌وه بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنى حه‌سه‌ن ڕۆحانى بانگهێشتى تاران ده‌كرێت، به‌ڵام عه‌بادى به‌هۆى ئاماده‌بوونى (فوئاد مه‌عسووم)هوهلةو مةراسيمة، بانگهێشته‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى نووسینگه‌كه‌ى، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له‌لایه‌ن عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئێران (په‌رله‌مان) به ته‌له‌فوون په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، هه‌ردوولا باس له سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه عێراقییه‌كان له مووسڵ و وشككردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر و له‌ناوبردنیان ده‌كه‌ن.
عه‌بادى، سووپاسی لاریجانى ده‌كات بۆ پیرۆزباییكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كان و، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر یهكگرتوويى گه‌لى عێراق و سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و عهشایهريي نه‌بووایه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌ده‌ست نه‌ده‌هاتن. به بێ ئه‌وه‌ى باس له قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه بكات.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى شووراى ئێرانه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنى حه‌سه‌ن ڕۆحنى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران بانگهێشت ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه عه‌بادى سووپاسی لاریجانى كرد و هاوكات داواى لێبوردنیشى كرد كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماده‌نابێت، گوتیشی: "فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمار به نوێنه‌رایه‌تى عێراق به‌شدارى ئه‌و ئاهه‌نگه ده‌كات".
bas news -
