شرۆڤه‌كارێك مالیكی به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ده‌شوبهێنێت
شرۆڤه‌كارێكى سیاسیی نزیك له سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له سه‌ر كه‌وتنى مووسڵ به ده‌ست داعش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتى كه‌وتنى مووسڵ بخرێته ئه‌ستۆى مالیكی، ئه‌وا ده‌بێت به‌رپرسیارێتى سه‌رنه‌كه‌وتنى موسڵمانان له شه‌ڕى (ئوحد) بخرێته ئه‌ستۆى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام.
ئه‌یاد سه‌ماوى، شرۆڤه‌كارى سیاسی نزیك له نوورى مالیكی، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، كه تایبه‌ت بوو به كه‌وتنى شارى مووسڵ له حوزه‌یرانى 2014 و داگیركارییه‌كانى داعش، ڕای گه‌یاند: "ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت به‌رپرسیارێتى كه‌وتنى مووسڵ بخاته ئه‌ستۆى نوورى مالیكی، ده‌بێت سه‌رنه‌كه‌وتنى موسڵمانان له شه‌ڕى (ئوحد) بخاته ئه‌ستۆى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د. خ)".
شه‌ڕى ئوحد، كه له ساڵی سێیه‌مى كۆچى له‌نێوان موسڵمانان و هۆزى قوره‌یش ڕووی دا، تێیدا وه‌ك له كتێبه مێژووییه‌كان و ئیسلامییه‌كاندا هاتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له موسڵمانه‌كان شوێنه‌كانى خۆیان جێهێشت، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه ئه‌وكات (خالدی كوڕى وه‌لید) له‌به‌ره‌ى دژ به موسڵمانان بوو، توانییان له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌ون.
له‌به‌رامبه‌ر گوته سه‌یره‌كانى ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه‌ى نزیك له مالیكی، پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه ده‌ستى به پێكه‌نین كرد و پێگوت: "نامانه‌وێت جارێكى تر خالد كوڕى وه‌لید له پشته‌وه بۆمان بێت".
bas news -
