پەرلەمانتارێکی کورد: 100 ملیار دیناری حەشدی شەعبی دیار نەماوە

 پەرلەمانتارێکی کورد: 100 ملیار دیناری حەشدی شەعبی دیار نەماوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە کە بەهۆی دیار نەمانی پارە و دزینی پارەوە گرفتی گەورە لە حکوومەتی عەبادی دروست بووە و گرفتەکە لەنێوان عەبادی و مالیکی ماوەتەوە.



د.پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "١٠٠ ملیار دینار پارەی حەشدی شەعبی لەنێوان مالیکی و عەبادی دیار نەماوە و حکوومەتی عەبادی بەهۆی ئەو پرەوە کراوە بە دووبەشەوە سەردانی نووری مالکییش بۆ ڕووسیا یەکجار دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە دۆخی بەغداش باش نییە، کوشتن و ڕفاندن لە ئاراستەسیاسیەوە گلاوە دۆخی سیاسی بەغدا زۆر ئاڵۆز بووە لێدوانی نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر توند بوون".



ئەوەشی خستەروو، سەردانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ سعوودیە هاوکێشەکەی پێچەوانەوە کردووەتەوە و ناو ماڵی شیعە بەرەو جیابوونەوە و ئاراستەی مەترسیداری وەرگرتووە.



حەشدی شەعبی کە بە فەتوای مەرجەعە ئایینییەکانی شیعە دروست کرا، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە یاسای بۆ دەرکراوە و حکوومەتی عێراقیش سەدان ملیار دیناری بۆ پڕچەککردن و مووچەی ئەو هێزانە خەرج کردووە، لە کاتێکدا بەڵگەکان دەیسەلمێنن کە حەشدی شەعبی هیچ ئینتیمایەکی بۆ دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکان نییە، بەڵکوو هێزێکی مەزهەبییە و لەلایەن چەند کەسایەتییەکەوە بە پشتیوانیی ئێران، ئاراستە دەکرێن.



باسنيوز
Top