"فڕۆكەكانی عێراق دەگەڕێنەوە ئاسمانی ئەوروپا"
لە بەیاننامایەكدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و بەسرە رووەو مۆسكۆ و شارەكانی دیكەی رووسیا و لەھەمانكاتدا لە رووسیا و بۆ عێراق دەست پێدەكات و لەماوەیهكی نزیكدا ژمارەیەك ھێڵی ئاسمانی دیكە لەنێوان بەغداو وڵاتان دەكرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو ھاووڵاتیانی عێراقی دەتوانن بۆ مەبەستی خوێندن و چارەسەری نەخۆشی، ھەروەھا گەشت و بازرگانی گەشتەكانیان بۆ شارەكانی رووسیا دەستپێكەن، بەو شێوەیەش پێشبینی دەكەین فرۆكەكانمان دووبارە بگەڕێنەوە ئاسمانی ئەوروپا.
K24
