باشوورى عێراق.. كچێك دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ده‌روونى لاى پزیشكێكى روحانى خۆى كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگاى زیقار، ڕای گه‌یاند: "كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا له شارى ناسڕییه ئاگرى له خۆى به‌ردا و خۆی سووتاند، به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانى له‌ده‌ست دا".
ڕوونیكرده‌وه، كه كچه‌كه له ناو حمامى ماڵه‌وه‌یان سووته‌مه‌نى به‌خۆیدا كردووه و ئاگرى له خۆى به‌رداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "بنكه‌ى پۆلیسی ساهیروون دواى كاتژمێر 1:30ى شه‌و له ڕووداوه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه له‌لایه‌ن دراوسێ و دانیشتووانى گه‌ڕه‌كه‌كه و تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌وه كوژێنراوه‌ته‌وه، ته‌رمى (ئا. ح. ع)ى ته‌مه‌ن 16 ساڵ دۆزرایه‌وه، گوتیشی: "باوكى كچه‌كه به‌پۆلیسی گوتووه ، شه‌و له‌خه‌ودا بووه، به‌ڵام له هاوارى كچه‌كه‌ى به‌ئاگا هاتووه‌ته‌وه و كاتێك زانیویه‌تى كچه‌كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى سووتاوه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵیداوه به په‌توو ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه، به‌ڵام بۆى نه‌كوژاوه‌ته‌وه تا دراوسێ و كه‌سوكاره نزیكه‌كانى هاتوون".
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه له‌سه‌ر زارى باوكى كچه‌كه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه، ئه‌و كچه نه‌خۆشى ده‌روونى له‌گه‌ڵدا بووه، زۆر جار به‌ته‌نیا له حمامدا دانیشتووه، گوتوویه‌تی: "له‌مانگى ڕه‌مه‌زان بردوویانه بۆ لاى كه‌سێك كه به پزیشكى ڕوحانى ناسراوه، به‌ڵام بارى ده‌روونى دواى ئه‌و سه‌ردانه خراپتر بوو و جووڵه‌ى سه‌یر و نامۆى ده‌كرد".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختى كرده‌وه، كه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێكردووه.
باسنيوز
