سەرکردەیەکی حزبەکەی مالیکی: توانای شاردنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانمان نەماوە

 سەرکردەیەکی حزبەکەی مالیکی: توانای شاردنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکانمان نەماوە
سەرکردەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، کە چیتر ناتوانرێ ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عەرەبە شیعەکان بە شاراوەیی بهێڵدرێتەوە.



مەنسوڕ بەعێجی، سەرکردەی حزبی دەعوە، کە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، بە (عەرەبی جەدید)ی راگەیاندووە، حزبەکەی بە دوو لیستی جیاوا، کە مالیکی و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا سەرۆکایەتییان دەکەن، بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دەکەن.



مەنسوڕ بەعێجی ئاشکرای کردووە، کە چەندین سەرکردە و ئەندام لە ححزبەکەی و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا جیابوونەتەوە و ”هیچ یەکانگیری و یەکگرتوویەک لەناو هاوپەیمانیی نیشتمانیی عەرەبە شیعەکان نەماوە، کە “چەتری کۆکەرەوەی حزبە شیعییەکان بوو“.



ئەو سەرکردەیەی حزبی دەعوە ئاماژەی ەبوەش کردووە، کە لە توانای هیچ لایەنێک نەماوە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ناو هاوپەیمانییەکە لە میدیا بشارێتەوە




باسنیوز
Top