چەکدارانی داعش جل و ماکیاژی ژنان بەکار دەهێنن
ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ژمارەیەک وێنەی چەکدارانی داعشی بڵاو کردووەتەوە، کە جلی ژنانەیان پۆشیوە و ماکیاژیان بەکارهێناوە.
ئەو چەکدارانە دوای بێ ئومێدبوون لە مانەوەیان، هەوڵیان داوە لەنێو داعشدا هەڵبێن و بۆ فریودانی هێزە عێراقییەکانیش، خۆیان خزاندووەتە ناو ئەو ژن و منداڵانەی، بەهۆی شەڕەکانەوە لە مووسڵ هەڵدێن.
ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ لە 17.10.2016 دەستی پێ کرد و دوای نۆ مانگ، تەنیا ناوەندی شاری مووسڵ رزگار کراوەتەوە و شارۆچکەی تەلەعفەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنوورەکە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا ماونەتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنيوز
