بەزۆرینەی دەنگ ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/7/2017 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پڕۆژە یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بە زۆریەنەی دەنگ پەسەند کرا، کە لە 12 ئەندامی سەرەکی و 3 ئەندامی یەدەگ پێکھاتوون، ھەروەھا دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگ ناوەکان پەسەند کران، ئەندامانی کۆمیسیۆن لە ھۆڵی پەرلەماندا سوێندی یاساییان خوارد".
ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی: "لە ناو ئەندامە سەرەکییەکانی کۆمیسیۆن دا دوو ئەندامی کورد ھەیە، لەگەڵ یەک ئەندامی یەدەگی کورد".
bas news-
