ئه‌مریكا: ئێران پشتیوانى له تیرۆر ده‌كات و (فه‌یله‌قى قودس) دۆخى ئاسایشی عێراقی تێكداوه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه " گه‌وره‌ترین پشتیوانییه بۆ تیرۆر جیهانی ده‌كات"، پێیشیوایه، (فه‌یله‌قی قودس)ى سه‌ر به سوپاى پاسداران، ڕۆڵى له تێكدانى ئاسایشی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن، هه‌بووه.
له ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، كه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 19/ 7/ 2017) ده‌رچووه و تایبه‌ته به شرۆڤه‌ى هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چۆنێتى له‌ناوبردنیان، هاتووه :" ئێران له ساڵى 2016 و تائێستاش ، وڵاتێكى میحوه‌رییه بۆ پشتیوانیكردن له تیرۆر".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و گرووپانه‌ى له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، تواناى هه‌ڕه‌شه‌كردنیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌یه.
له ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه :" فه‌یله‌قى قودسی سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران، به هاریكارى هاوبه‌شه‌كانى ئێران و وه‌كیله‌كانى، به‌رده‌وام بووه له تێكدان و ناكۆكییه سه‌ربازییه‌كانى عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، "فه‌یله‌قى قودس"ى به :" میكانیزمى بنه‌ڕه‌تى ئێران بۆ گه‌شه‌پێدانى تیرۆر و پشتیوانیكردنى له ده‌ره‌وه" وه‌سف كرد.
bas news-
